پەلامارێكی داعش لە جەلەولا تێكشكێنرا
  2020-09-20       425       
ئەمشەو لەلایەن هێزەكانی سوپای عیراقەوە پەلامارێكی گروپی تیرۆرستی داعش لەسنوری ناحیەی جەلەولا تێكشكێنرا.

عەباس ئەحمەد چالاكوانی سیاسی لەدیالە بەمیدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاند: داعش لەگوندی ئوم حنتە بەقەناس تەقەی لەهاووڵاتیان و سوپای عیراق كردوە.

وتیشی: بەو هۆیەوە هاووڵاتیەكی مەدەنی بەسەختی برینداربووەو رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقوبە كراوە.

باسی لەوەشكرد: دواتر هێزەكانی سوپای عیراق و داعش لەنزیك گوندەكە روبەڕووی یەكتری بوونەتەوەو شەڕ روویداوەو پەلامارێكی داعش تێكشكێنراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×