زانیاری لەسەر گۆڕینی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی
  2020-09-20       1370       
بەرپرسی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەتوانرێت ژمارەی ئۆتۆمبێلی پارێزگای سلێمانی بدرێتە ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلەكانیان ژمارەی هەولێرە.

ئاوێنە: هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، شیلان عوسمان بەرپرسی بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، پێویستە ئەو شۆفێرانەی خوازیاری وەرگرتنی ژمارەی سلێمانین ئەوەلیاتی ئۆتۆمبێلەكانیان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی بگوازنەوە.

وتیشی”بۆ ئە كەسانەی كاری تاكسی دەكەن، پێویستە كارتی لێخوڕینی تاكسیان هەبێت، واتە مۆڵەتی لێخوڕینی گشتی هەبێت‌ و ئۆتۆمبێلەكەش بەناوی خۆیەوە بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×