فەرماندەی سوپای پاسداران: ئێران پلانی هەیە دەست بەسەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا بگرێت لەناوچەكەدا
  2020-09-20       396       

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا و ڕایدەگەیەنێت، پلانیان هەیە دەست بەسەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا بگرن لەناوچەكەد.

ئاوێنه‌: ”حسێن سەلامی” فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند ، لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر جەنگێكدا، ئێران پلانی هەیە دەست بەسەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا بگرێت لەناوچەكە.

دوپاتیشیكردووتەوە ، ئێران هەزاران لیوای سەربازی هەیە و توانای هەیە تەواوی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەناوچەكەدا بكاتە ئامانج.

هۆشداریشی داوەتە ئەمریكا لە هەر جەنگێك كە دژی ئێران بەرپای بكات و ڕایگەیاندووە، ” تاران ” زیانی هێندە گەورە بە “واشنتۆن” دەگەیەنێت كە توانای بەرگەگرتنی نەبێت ، چونكە توانا سەربازییەكانیان هێندە پتەوكردووە كە دەتوانن لە هەر جەنگێكی دەریایی یاخود ئاسمانی و زەمینیدا بجەنگن و سەربكەون.

 

 
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×