2020-09-20   615     
له پارێزگای دهۆك 418 كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاماری تووشبوونه كه له ماوه‌ی ڕۆژێكدا تۆماربكرێت.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 418 كه‌سی تر له دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان له‌و پارێزگایه بۆ 9 هه‌زار و 257 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 5 تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداو كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له دهۆك گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 167 كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆكیش ڕایگه‌یاندوه، 198 تووشبووی تری كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ژماره‌ی چاكبووان گه‌یشته 3 هه‌زار و 549 كه‌س، له‌ئێستاشدا 5 هه‌زار و 541 تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك ماونه‌ته‌وه.