بەتۆمەتی دزینی
دەرمان و کەلوپەل لە بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی کەلار، دو کارمەندی نەخۆشخانەکە بە
سزای شەش ساڵ زیندانی سزادران.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئێن ئاڕ تی، بەتۆمەتی دزینی دەرمان و کەلوپەل لە بەشی
نەشتەرگەری نەخۆشخانەی کەلارو فرۆشتنەوەی بە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، دو کارمەندی نەخۆشخانەکە
بە سزای شەش ساڵ زیندانی سزادران و ئەو کارمەندانەی دیکەشی بە تۆمەتی دزییەکە دەستگیرکرابون،
هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەم بڕیارەی دادگا دوای چەند دانیشتنێک بوە بەڵام پۆلیس لەبارەی ئەم دۆسییەیەوە
ئامادە نییە زانیاری و لێدوان بدات.
لە ١٢ی شوباتی ئەمساڵدا،
عەلى جەمال قدورى وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رایگەیاندبو "دادگاى گەرمیان بەهۆى
دزینى چەندین کەرەستەى تەندروستى لە نەخۆشخانەى کەلار ٣٠ کەسى بانگهێشتى بەردەم
دادوەر کردوە، لەوانەش ١٥ کەس سزادراون کە لەناویان پزیشک و یاریدەدەرى پزیشک و
کارمەند و کارگوزارى نەخۆشخانەکە بونیان هەیە."