به‌ندكراوێكی كورد له‌ به‌ندیخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا
  2020-09-21       281       

بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری تەبرێز راگیرابوو، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکییه‌وه‌ گیانی لەدەست دا.

ئاوێنه‌: بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی 18ی ئه‌یلولی 2020، بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئیسماعیل موستەخدێم، کە لە بەندیخانەی ناوەندی تەبرێز راگیرابوو، دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل موستەخدێم بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزشیکیەوە و درەنگ گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

ئیسماعیل موستەخدم 12 ساڵ لەوە پێش بە هۆی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ناوبراو لە ماوەی راگرتنی لە بەندیخانە تووشی شێرپەنجەی سی ببو.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاندووە، کە بنەماڵەی موستەخدێم توانیبوویان کە رەزایەتی بنەماڵەی کوژراو وەرگرن و بڕیاربوو لەماوەی رۆژانی داهاتوودا ناوبراو لە بەندیخانە ئازاد بکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×