شانەى ئەمنى عێراق: له‌ شه‌نگال ئۆتۆمبێلێک، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج
  2020-09-21       392       
شانەى ئەمنى عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نزیک مەزارگەی شەرەفەدین لە شەنگال ئۆتۆمبێلێک، کە سێ ئەندامی پەکەکەی تیادا بووە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج.

ئاوێنه‌: شانەى ئەمنى عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە قەزای شەنگال ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمێگای کردووەتە ئامانج."

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئۆتۆمبێلەکەدا سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تیادا بووە و لە نزیک مەزارگەی شەرەفەدین لە شەنگال کراونەتە ئامانج.

هاوکات، شانەی ئەمنی عێراق باسی لەوەنەکردووە، کە سێ ئەندامەکەی پەکەکە لە ژیاندان یان گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×