2020-09-21   1456     
سکرتێرى حزبى سۆسیالیستی کوردستان رایگەیاند، داوای گرتنەوەی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان دەكات لە دژی عێراق.
ئاوێنه: محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سکرتێرى حزبى سۆسیالیستی کوردستان لەبارەی ریفراندۆمەوە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "له‌ڕاستیدا ئه‌و رۆژه رۆژێكی پیرۆزه سڵاو بۆ ئه‌و ڕۆژه و بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه ده‌نگیدا به‌ریفراندۆم، ڕۆژی 25/9 ڕۆژێكی مێژویییه له مێژوی كۆن و نوێی كورددا بۆ ئێستاش و بۆ داهاتوش، واتا ئه‌و ڕۆژه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان به هه‌مو باوه‌ڕبونێكی خۆی ده‌نگی داوه بۆئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سته‌یی و له كۆیله‌یی و له پله 2-3 ی وڵاتان رزگاری ببێت، من پێم وایه ئه‌و رۆژه رۆژێكی گرنگ و مێژوییه له‌مێژوی دور و درێژی كوردا نه‌بوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر له هه‌ر كوردێك بپرسیت و پێی بڵێت ده‌وڵه‌تت ده‌وێت یان ژێرده‌سته‌یی، هه‌ر ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ده‌وێت، به‌ڵام ریفراندۆمه‌كه نامه‌یه‌ك بو بۆ ناحه‌زه‌كانی كورد بۆ دوژمنه‌كانی كورد بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه دژی كوردبون بۆ ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد ره‌نگه هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، كه كورد 92.7% ده‌نگ بدات بۆ سه‌ربه‌خۆیی من پێم وایه هۆی ئه‌مانه هه‌موی گرنگه رۆژێكی گرنگ و پیرۆزه ئه‌و ڕۆژه به‌ئاسانی دوباره نابێته‌وه، پێویستیش نییه دوباره بێته‌وه.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باسی لەوەشکردوە، "ئه‌و ڕۆژه‌بوه به تاپۆیه‌كی ره‌ش و له باخه‌ڵی هه‌مو كوردێكدایه، ئه‌و ڕیفراندۆمه تاپۆیه‌كی ڕه‌شه، كاتی خۆی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی تاپۆی ڕه‌ش هه‌بوه، هه‌تا ئێستاش له‌هه‌مو وڵاته‌كان هه‌یه كاتی خۆی هه‌ر زه‌ویه‌كه به‌ناوی ئه‌وان تاپۆ بكرایه و تا ئێستاش هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و تاپۆیه‌كی ڕه‌شه و له گیرفانی هه‌مو كوردێكدایه، هه‌ركاتێك بته‌وێت ده‌رده‌هێنیت و كاری پێ ده‌كه‌یت واته ئه‌و نامرێت چونكه نه‌كه‌سێك ده‌توانێت له‌ناوی به‌رێت نه‌به‌قسه‌ی كه‌س ده‌ڕوات، ئه‌وه بوەته مێژویه‌كیش له ئه‌رشیفی ئه‌وانه‌ش كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی كوردبون و دژی بون".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کەی كاتی به‌كارهێنانی كارتی ڕیفراندۆمه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتی، "من پێموایه هه‌مو كاتێك كاتیه‌تی، به‌ڵام ڕه‌نگه له كوردستاندا په‌یوه‌ندیه‌كانی هێزه سیاسیه‌كان له‌نێوان خۆیان ڕێك نه‌بن له‌سه‌ری، من پێموایه ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها گوندێكیشمان له كوردستان هه‌بێت حه‌قه ئه‌وه به‌كاربهێنیین و ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نین واته ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك گوندیشدا بێت لای من گرنگه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌یه‌كمان له‌ده‌ست نیه و ناوچه دابڕاوه‌كانمان لێ دوره، كه له‌گوندێك رامانگه‌یاند، من پێم وایه ده‌گاته‌وه هه‌مو شوێنه‌كانی ترخۆی بۆ خۆی چونكه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ده‌نگ درا 25/9 ئه‌وانه‌ش كه ناحه‌زی بون و دوژمنی بون نه‌یانتوانی خۆیان له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی خه‌ڵكدا بگرن هه‌مویان چون ده‌نگیاندا و په‌نجه‌شیان به‌رزكرده‌وه".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌شڵێت، "ره‌نگه ڕیفراندۆم له هه‌ندێك وڵات بۆ گه‌ڕه‌كێك و بۆ ناوچه‌یه‌كی شاره‌وانیش بكرێت بڵێن زه‌ویه‌كی چۆڵ له‌و گه‌ڕه‌كه‌یه بیكه‌ین به‌مزگه‌وت یان بیكه‌ین به كه‌نیسه؟ بیكه‌ین به باخچه یا نه‌خۆشخانه یاخود به قوتابخانه؟ ڕیفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ی باشه میلله‌تێك له سه‌ده‌ی 21 دا تائێستا سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت و نه‌توانێت به‌ئازادی قسه‌بكات و به ئازادی بخوێنێت به‌ئازادی له وڵاتی خۆی بێت باشه حه‌قی نییه بڵێت من چیم ده‌وێت؟ وتومانه ئه‌م میلله‌ته چی ده‌وێت؟ وتویان ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین، ده‌مانه‌وێت ئازاد بین هه‌موی له دنیادا باسی ئازادی ده‌كات، ئه‌ی میلله‌تێكی 40 ملیۆنی بۆ ژێرده‌سته بێت بۆ ده‌ڕۆن ده‌وڵه‌تێك له سودان جیاده‌كه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تێكی بچوكی بۆ دروست ده‌كه‌ن له باشوری سودان ڕایده‌گه‌یه‌نن و هه‌مو دنیا پشتیوانی لێده‌كات و له سودانی گه‌وره‌ی جیاده‌كه‌نه‌وه، بۆ ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات له 250 ملیۆن خه‌ڵكی ئه‌نده‌نوسیا و ئیسلامه‌كان جیاده‌كه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تێكی بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن".
ئەوەشی خستەڕو، كه "شه‌ڕی داعش ده‌ستیپێكرد له 2014 ده‌بوایه ئه‌وكاته ڕیفراندۆمان بكردایه ، ئێمه یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانمان ئه‌وه بو خستمانه دوای شه‌ڕی داعش، ئه‌وه خۆی بۆ خۆی شتێك بو، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمان ده‌دا له‌پێش دا حه‌ویجه ئازاد بكه‌ین، ئینجا بڕۆین بۆ موسڵ، به‌ڵام عێراق ئه‌وكاته بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه موسڵ ئازاد بكرێت و ئینجا هه‌مو هێزه‌كان بێنه‌وه سه‌ر حه‌ویجه و په‌لاماری كه‌ركوك بده‌ن، واته‌ئه‌و كاته ریفراندۆم بكرایه و نه‌كرایه ئه‌وان په‌لاماری كه‌ركوك و خانه‌قین و دوزخورماتو و مه‌خمور و عه‌ینزاله و ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌دا، واته ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ڕیفراندۆمه وه نییه".
سەبارەت بە داهاتی کوردستان، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رونیکردەوە، "من پێموایه ئه‌گه‌ر ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان كۆبكه‌ینه‌وه له‌ده‌ستی حزب نه‌مێنێت و ڕاده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌شی موچه‌ی خه‌ڵك و به‌شی خزمه‌تگوزاری و به‌شی هه‌موو شتێك ده‌كات".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رونیشیکردەوە، چه‌ند كارت و پێشنیارێك هه‌یه كه كورد ده‌توانێت به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عیراقی به‌كاریبهێنێت، دەشڵێت، "من پێموایه ئه‌م ماوه‌یه كه حكومه‌تی عێراقی هه‌ندێك فشاری زیاتری خسته سه‌رهه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی خه‌ڵكی بڕیوه، بودجه‌ی كوردستانی بڕیوه، زۆر له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی بڕیوه من خۆم ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته به‌رپرس بومایه، دو سێ كارتی به‌هێزم به‌كارده‌هێنا، كارتی یه‌كه‌م گرتنه‌وه‌ی سه‌دی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌وه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق، خاڵی دوه‌م كشانه‌وه له‌به‌غداد بو به سه‌رۆك كۆمار و هه‌مو كورد له به‌غداد بكشێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر كورد بكشێته‌وه له عێراق ناوی عێراق نابێت ئه‌ویش وه‌كو وڵاته‌كانی تر وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌بێت، كارتی سێیه‌م دو ملیۆن ئاواره له‌كوردستانن بۆ له‌كوردستانن ئیشیان چییه؟! بابڕۆنه‌وه باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق یان دیپۆرتمان ده‌كردنه‌وه یان ڕێگه‌ی توركیامان بۆ ده‌كردنه‌وه بڕۆن بۆ ده‌ره‌وه، خاڵی چواره‌م ریفراندۆم من پێم وایه ئه‌و چوار خاڵه، چوار كارتی گرنگه به‌ده‌ستی كورده‌وه به‌مه‌رجێك كورد یه‌كگرتوو بێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، "كورد ده‌بێت سه‌ربكه‌وێت عێراقی شه‌ق و شڕی ئێستا ناتوانێت به‌م پینه و په‌ڕۆیه درێژه‌ی پێ بدات، ئێستا له‌عێراقدا نه‌ده‌ستور هه‌یه، نه یاسا هه‌یه وه نه‌هیچ شتێك هه‌یه، ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی كه ئێستا به‌ناده‌ستوری و نایاسایی سه‌رۆك وه‌زیرانه خۆی ده‌بێت له‌گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بێت به‌ڵام ئێستا ئه‌و (مستەفا كازمی) یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی نییه و هێناویانه كردویانه به‌سه‌رۆكی عێراق، مانای وایه لایداوه له‌ده‌ستوریش و له یاسای عێراق".