قادر حەمە جان: كەس ناتوانێت مێژووی یەكێتی لەكەدار بكات
  2020-09-21       1679       

ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: هیچ دەستەیەك ناتوانێت خەباتی گەلەكەمان بە گشتی و یەكێتی بە تایبەتی لەكەدار بكات.

ئاوێنه‌: قادر حەمە جان لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی هاوسەرۆكی شێخ جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رەخنەی لەوانە گرت كە هەوڵی لەكەداركردنی مێژووی یەكێتی دەدەن.

وتیشی: كورد وەك نەتەوەیەكی گەورە هەمیشە لەخەباتدا بووە، بۆیە هیچ دەستەیەك، ناتوانێت خەباتی گەلەكەمان بە گشتی و یەكێتی بە تایبەتی لەكەدار بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، رژێمی عێراق لە هەموو قۆناغەكانیدا، لە رێی ناپاك و خۆفرۆشەكانیەوە هەوڵی دەدا، ژیان و خەباتی یەكێتی و خەباتی گەلەكەمان لەكەدار بكات، سەرەڕای ئەو هەموو توانا هەواڵگری و هێزە داپڵۆسێنەرەكانیان. لێرەشەوە رایدەگەیەنین كە هیچ كەسێك ناتوانێت خەبات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×