2020-09-21   1377     
له شاری به‌غدا تاوانێكی گه‌وره له‌پێناو میراتی ئه‌نجامدرا، پۆلیس ئاشكرایكرد كه كوڕێك دایكی خۆی له‌پێناو میراتیدا كوشتووه.
ئاوێنه: به‌شی بنبڕكردنی تاوان له پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند كه تاوانێكی قێزه‌ون له به‌غدا ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌ش گه‌نجێكه و له‌لایه‌ن پۆلیسیه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
گه‌نجه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا به پۆلیسی بنبڕكردنی تاوانی وتووه كه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا و به هاوكاریی هاوڕێیه‌كی، دایكی خۆی كوشتووه.
ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه، گه‌نجه‌كه ئاشكرایكردووه كه كوشتنی دایكی بۆ ئه‌وه بووه كه میراتییه‌كه‌ی دابه‌ش بكه‌ن و پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت.