2020-09-21   508     
بەشی هونەری لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە نێوان پارێزگاکان ئاشکرا دەکات و ئەو شۆفێرانەی تابلۆ دەگوازنەوە بڕێک پارە بۆ گواستنەوەی تابلۆکانیان دەدەن.
ئاوێنه: هێمن ساڵح، کارمەند لە بەشی هونەری بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاندووە، “ئه‌و شۆفێره‌ی كه به‌نیازه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌پارێزگاكه‌یه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه بگوازێته‌وه یاخود بگۆڕێت، سه‌ره‌تا پێویسته داواكاریه‌ك “عه‌ریزه” پێشكه‌ش بكات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ نمونە شۆفێره‌كه خه‌ڵكی سلێمانیه‌و به‌نیازه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی بگۆڕێت، دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه واته عه‌ریزه به‌به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، هه‌نگاوی دووه‌م پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێت، پشكنینه‌كه‌ش ده‌كرێت له‌هه‌ولێر یاخود سلێمانی بكرێت، بڕی ڕسوماته‌كه‌ش (50) هه‌زار دنیاره”.
ئەو کارمەندەی بەشی هونەری هاتوچۆی سلێمانی وتوشیەتی “دوای پشكنینه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی نوسراو ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر، بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه بنێرێت”.
ئه‌وه‌شی خستوەتەڕوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌گات، ئه‌و شۆفێره مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌هاتوچۆی سلێمانی ته‌واوده‌كات و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ سلێمانی”.