مامۆستایان هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ده‌كه‌ن
  2020-09-21       696       
ئەگەر داواکاری مامۆستایان جێبەجێنەکرێت، لەهەفتەى ئایندەوە لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندندا دەست بەناڕەزایەتییەکان دەکەنەوە.

ئاوێنه‌: یاسین عەبدوڵا وەک نوێنەری  مامۆستایانی ناڕازی و دەستەی داکۆکی لەمامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ئەنجومەنی فشار لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ جۆرە میکانیزمێک و شێوازێک سەرکەوتوونابێت، مامۆستایان پێوەی پابەندنابن پێوەی، ئەگەر پێش ئەو بڕیارە داواکانیان جێبەجێنەکەن.

ئاماژەى بەئەوەشدا، موچەی تەواو لە٣٠ ڕۆژدا دابەشبکرێت و پلەبەرزکردنەوەى مامۆستایان دەستپێبکاتەوە و چارەنووسی موچە پاشەکەوتکراوەکان دیاریبکرێت، کە لەڕەزامەندی مامۆستایان بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، خوێندنی ئەلیکترۆنی ڕەتدەکەنەوە، چونکە سەرکەوتوونابێت و ئاستی زانستی خوێندکاران دادەبەزێت، بەڵام بۆئەوەی موچەى مامۆستایان لەکاتى خۆیدا دابەشنەکەن، خوێندنیان کردووە بە ئەلیکترۆنی.

باسی لەئەوەشکرد، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت، لە٢٧ی مانگ لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندندا خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەموو هەرێمی کوردستان بەپایتەختیشەوە ئەنجامدەدەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×