فوئاد حوسێن: ڕێککەوتنى نێوان عێراق و ئیسرائیل بە دوور دەزانین
  2020-09-21       399       
وەزیرى دەرەوەى عێراق هەڵوێستى وڵاتەکەى لە بارەى ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا دەکات و ڕێککەوتنى نێوان بەغدا و تەلئەبیب بە دوور دەزانێت.

ئاوێنه‌: فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ لە کەناڵى ئەلحورە، لەوەڵامى پرسارێکدا لە بارەى ڕێککەوتنى ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل، رایگەیاند، عێراق بە ووردى چاودێرى پرسى رێککەتنى چەند وڵاتێکى عەرەبى لە گەڵ ئیسرائیل دەکات، بەڵام عێراق پابەندە بە بریارو راسپاردەکانى٢٣هەمین لوتکەى عەرەبى کە ساڵى ٢٠١٢ لەبەغدا بەسترا وتێیدا دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل بە هەنگاوێکى هەستیار وەسف کرا.

لێدوانەکەى وەزیرى دەرەوەى عێراق دواى ئەوە دێت کە هەفتەى رابردوو هەریەک لە ئیمارات و بەحرەین رێککەوتنى ئاشتیان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ کرد
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×