لە تورکیا خوێندنی باخچەی ساوایان و پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەستیپێکرد
  2020-09-21       633       
قوتابخانەکانی تورکیا لە مانگی ئادارەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرابوون، بەڵام لەئێستادا بەشێوەی ئەزموونی، خوێندنی باخچەی ساوایان و پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەستیپێکردەوە.

ئاوێنه‌:  بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، قوتابخانەکانی تورکیا لە مانگی ئادارەوە داخراون، بەڵام لەئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان خوێندن لە باخچەی ساوایان و پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەستیپێکردەوە.

هەرچەندە لە ٣١ی ئابەوە خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین دەستیپێکردووە، بەڵام قوتابییان لەم هەفتەیەدا، یەک رۆژ دەچنە قوتابخانە و بەشێوەی رووبەڕوو لەگەڵ مامۆستاکانیان وانە دەخوێنن.

هاتنی قوتابییان بۆ قوتابخانە بەزۆرەملێ نییە و ئەو قوتابییەی نەیەوێت ئامادەبێت دەتوانێت هەر بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵەوە درێژە بە خوێندنەکەی بدات.

لە قوتابخانەکاندا بۆ پاراستنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی لە کاتی پشووەکاندا، رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر، هەروەها قوتابییەکان کراون بە دوو گرووپەوە و هەریەکەیان لە رۆژێکدا دەچن بۆ قوتابخانە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×