حكوومەتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكات
  2020-09-21       265       
حكومەتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكات و بۆ هەر بەرمیلێكیش تەنها 31,500 دینار لە هاونیشتیمانیان وەردەگیرێت.

ئاوێنه‌: غالب محەمەد پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند" دوای هەوڵدان بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆهەرێمی كوردستان لە ١٢-٨-٢٠٢٠ بە نوسراو داوامكرد و هەروەها بە تەلەفون لە سەر خەتبووین، خۆشبەختانە ئەمڕۆ لە گەڵ (كریم خطاب) وەكیل وەزیری نەوت (دابەشكردنی بەرهەمەنەوتیەكان)، لە عیراقدا كوبونەوەمان ئەنجامدا و بریاردرا بە هەناردەكردنی (٥٠) ملیون ليتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچە لە هەرێمی كوردستان."

غالب محەمەد ئاماژەی بەوەشدا "لەسەر نوسراوی بەندەو لە هەفتەی داهاتوو فەرمانەكەی دەردەچێت بەنرخی حكومی كە دەكاتە (١٥٠) دینار عیراقی بۆ هەر لیترێك، گەر بەرمیلێكی نەوت (٢١٠) لیتر بێت، ئەوە بۆ هەر بەرمیلیك دەكاتە (31,500) دینار عیراقی".

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند"هیوادارم كە هەمووی بگاتە دەست هاوڵاتیان بەو نرخە و گۆڕانكاری لەنرخەكەیدا نەكرێت و بگۆڕدرێت بە نرخێكی تر لەپێناو كۆمپانیاكانیان، گەر لەوە گرانتر بێت وەزارەتی نەوتی عیراقی لێ ئاگادار دەكەینەوە و رێكاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ پار و ئەمساڵیش".
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×