ئەمڕۆ لە عێراق بەرزترین ئاماری چاكبونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا
  2020-09-21       459       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 821 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 70 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 484 توشبوش چاكبونەتەوە كە ئەوەش بەرزترین ئاماری رۆژانەی چاكبونەوەی توشبوانە لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 19 هەزار و 756 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 821 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 70 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 484 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە كە ئەوەش بەرزترین ئاماری رۆژانەی چاكبونەوەیە لەو كاتەوە ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق.

تا بەر لە ئەمڕۆ بەرزترین ئاماری رۆژانەی چاكبونەوەی توشبوان رۆژی دوشەممەی رابردو تۆماركرابو كە چوار هەزارو 427 حاڵەت بو.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 322 هەزار و 856 كەس و لەوانە هەشت هەزارو 625 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 258 هەزارو 75 كەسیان چاكبونەتەوەو 56 هەزارو 156 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 616 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×