پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمانی عێراق
  2020-09-21       362       

پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق لەلایەن حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمانی عێراق كرا.

ئاوێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2020 گەیشتۆتە دەست پەرلەمان كە لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كۆبوەوەو كەمێك لەمەوبەریش كۆبونەوەكە بۆ سبەی سێشەممە هەڵگیرا.

لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا پەرلەمان گفتوگۆی چەند پڕۆژە یاساو هەموارێكی كرد لەوانە كۆتاییهێنان بە راپۆرتی پڕۆژە هەمواری یاسای هەمواری دادگای باڵای فیدراڵی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×