خالید شوانی: هێشتا 320 ملیارەكەی بەغدا نەگەیشتۆتە هەرێم
  2020-09-21       301       

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، هەتاوەکو ئێستا ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەڵێت: پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك ئاسانكاری بۆ داگیركردنی زه‌وییه‌كانی كورد ده‌كات.

ئاوێنە: خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا و ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە پابەندین بە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ بەغدا و ئەو پابەندییەش هەتاوەکو یاسای موازەنەی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت."

باسی لەوەشكرد، "تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە حکومەتی عێراق دژ بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بێت، بەڵام هەتاوەکو ئێستاش ئەو پارەیە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم."

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند، "لەبارەی مەلەفی زەوییە کشتوکاڵییەکانەوە، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک رۆڵێكی باڵا دەبینێت لە تەعریبکردنی ئەو زەویانە و هێنانەوەی عەرەبی هاوردە بۆسەر ئەو زەویانە و کارئاسانیان بۆدەکات."

ئەوەشی خستەڕو"لەناو دادگای کەرکوکدا چەند دادوەرێک هەن کە پاڵپشتی بڕیارەکانی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک دەکەن و یارمەتی دەدەن و بڕیار لە بەرژەوەندی ئەو دەدەن."


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×