گەرمیان..لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا 9 کەس بریندار بون
  2020-09-21       415       

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، لە روداوێكی پێكداداندا لە ناحیەی باوەنور نۆ كەس برینداربون.

ئاوێنە: هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی: ئەمڕۆ لە ناحیەی باوەنور نزیک گوندی "ئاوە خێری" ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دو ئۆتۆمبیل لە جوری (تیۆتا لاندکرۆز و تیۆتا کامری) ڕویدا. 

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئەنجامی ڕوداوەکە 9 کەس بریندار بون و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور کران .

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×