پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ: حكومەت بەنیازە ئەمساڵ تەنها دو موچەی تر بە لێبڕینەوە دابەشبكات
  2020-09-21       591       

كاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم بەنیازە ئەمساڵ تەنها دو موچەی تر بە لێبڕینەوە دابەشبكات و بۆ ساڵی نوێش لێبڕینەكە بە یاسا جێگیربكات.

ئاوێنە: كاوە عەبدولقادر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، نوسیویەتی"بەپێی بەدواداچونەکانمان حکومەتی هەرێم بەنیازە ئەمساڵ تەنها دو موچەی تربەلێبڕینەوە دابەش بکات ئەگەر بۆی بچێتەسەر، لەساڵی نوێش لێبڕینەکە بەیاسا جێگیر دەکات بەناوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بەقەد ئەو لەسەدا 21ی ئێستا زیاتریش دەرماڵەکان دەبڕێت و جێگیری دەکات."

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ وتوشیەتی"ئەمە لەکاتێکدایە کە تەنها بە داهاتی نەوت و ناوخۆو گومرگەکان حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات بەبێ ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا، بەڵام ئەمە ناکات چونکە بۆی دەچێتەسەرو ترسی لەناڕەزایی خەڵک نییەو زۆرینەی پەرلەمانیشی لەگەڵە کە پێکهاتون لە فڕاکسیۆنە بەشداربوەکانی پێکهێنەری حکومەت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەر لەبەر ئەوەشە زیاتر لە هەفتەیەکە ئێمەی فڕاکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکان ٢٢ ئیمزامان کۆکردۆتەوە بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی لەسەر لێبڕینی %٢١ی موچەو تەنها پێویستمان بەیەک ئیمزای پەرلەمانتارێکی ترە بۆئەوەی ڕێژەی یاسایی تەواوبێت کەچی یەک ئەندام پەرلەمانی حزبەکانی ناو حکومەت ئامادە نین واژو بکەن."

لەكۆتاییشدا جەختی كردۆتەوە كە "ئێمە لەئاست ئەو پێشێلکارییە نایاساییانەی حکومەت بێدەنگ نابین و پێویستە پەرلەمانی کوردستانیش بەجدی کار لەسەر ئەو بابەتە بکات و حکومەت بانگهێشت بکات و دەبێت بەزوترین کات دەستبکرێت بە دابەشکردنی موچەی بەهارەی فەرمانبەران ئەگەرنا بون و نەبونی وەک یەک وایە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×