2020-09-22   527     
جۆن بۆڵتۆن، دۆناڵد ترەمپ
لهئاماژهیهكدا بۆ جۆن بۆڵتۆن، دۆناڵد ترەمپ دهڵێت، ''ئەگەر گوێم لەو شێتە بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم رویدەدا''.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئەمریکا رەخنەی توندی ئاراستەی جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کردو رایگهیاند، ''ئەگەر من گوێم لەو شێتە بگرتایە، ئەوا ئێستا جەنگی جیهانیی پێنجەم رویدەدا''.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکی سێی تشرینی دووەم لەروی مێژوی وڵاتەوە گرنگەو سەبارەت بەجۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکانهوه وتی، ''ئەگەر بایدن هەڵبژاردنەکە بباتەوە، ئەوا بەرامبەر خراپترین کاندید لەمێژودا هەڵبژاردن دەدۆڕێنم''.
سەرۆکی ئەمریکا لەوتارەکەیدا درێژەیدا بەرەخنەکانی لەسەر جۆ بایدنو رایگەیاند، ''بایدن جیهانگەرییەکی نەگۆڕە. دەزانن کە جیهانگەرییەکان پەراوێزخراون. ئەوانە ئەم وڵاتەکان وێران کرد''.
دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەسەردەمی ئیدارەکەیدا توانای سەربازیی وڵاتەکەی زیادیکردووە، بهوتهی سهرۆكی ئهمریكا، ''لە ئێستادا F-35مان هەیە. ئێوە ئەوانە نابینن. ئەوانە نهێنین''.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوامن لەسەر بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێو وتی، ''لەکۆتایی ئەمساڵدا یان لەبەروارێکی نزیکدا، ڤاکسینێکی نایابمان دەبێت. ساڵی داهاتو ئەو پەتایە لەناودەبەین''.