وەزیری دارایی عێراق: هەرێمی کوردستان بۆتە سەرچاوەی بەقاچاغبردنی نەوت
  2020-09-22       876       
عەلی عەلاوی
وەزیری دارایی حكومه‌تی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان بۆتە سەرچاوەی بەقاچاغبردنی نەوت. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ کێشەی بۆ عێراق لەرێکخراوی ئۆپێک دروستکردووە.

ئاوێنه‌: له‌لێدوانێكیدا بۆ دامه‌زراوه‌ی‌ (S&P Global Platts)ی‌ تایبه‌ت به‌وزه‌، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، "هەرێمی کوردستان بۆتە سەرچاوەی بەقاچاغبردنی نەوت‌و بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە، به‌و هۆیه‌وه‌ عێراق کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوته‌ له‌رێکخراوی ئۆپێک، شکستیهێناوه‌ لەپابەندبون بەرێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت".

عەلاوی ده‌ڵێت، هەرێمی کوردستان رۆژانە 450 بۆ 470 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، بەڵام ئەو بڕە دیار نییە کە بەرێگەی قاچاغ دەفرۆشرێت، چونکە لەهەندێ کێڵگەی نەوت دزەپێکردنی نەوت هەیە کە بەتانکەر بۆ هەندێ شوێن دەبرێت‌و بڕەکەی نازانین چەندە". 
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×