2020-09-23   1063     
پاش 24 كاتژمێر لە كوشتنی پیاوێكی ئاینیی ئێزدی لە سنوری پارێزگای دهۆك، تواندرا تۆمەتباری ڕوداوەكە دەستگیر بكرێت.
ئاوێنه: جهور عەلی، بریكاری ئەمیری ئێزدییەكان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاشكرایكردووە، "بكوژی كۆچەك میران پیاوی ئاینیی ئێزدی لە گوندی كەندالە دەستگیركراوە، داواكارین كە توندترین سزای بەسەردا جێبەجێبكرێت".
جهور عەلی سوپاسی هێزەكانی ئاسایشی شێخان و دژەتیرۆر و پۆلیسی كردووە لە بەرامبەر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە و ڕایگەیاندووە، "ئەنجامدەری ئەو تاوانە قێزەونە، لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیركراوە".
یەگوێرەی ئەو هەواڵانەی هەندێك میدیای عێراقی بڵاویان كردووەتەوە، چەند شایەتحاڵێك ڕایانگەیاندووە، دوێنێ سێشەممە 22ی ئەیلول، كۆچەر میران، كە پیاوێكی ئاینیی ئێزدی بووە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك تەقەی لێكراوە و كوژراوە.