2020-09-23   448     
ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، له‌ئێستادا لە ژێر چاودێریدایە و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره.
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه و له‌ئێستاشدا له‌ماڵه‌كه‌یدا خۆی كه‌ره‌نتین كردوه و له‌ژێر رێنماییه پزیشكیه‌كاندا ده‌رمانی پێویست وه‌رده‌گرێت.
ئیڤان فایه‌ق له پێكهاته‌ی مه‌سیحیه و له ساڵی 1981 له پارێزگای به‌سره له‌دایكبوه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی زانست له‌زانكۆی به‌سره به‌ده‌ستهێناوه، له‌كاتی داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه له‌و شاره پزیشكی خولاو بوه و پاشان له‌یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له‌ناوچه‌ی مه‌ناوی پاشا له به‌سره نیشته‌جێ بوه.