جووتیار عادل: لێبڕینی موچە بە گوێرەی پارەی بەردەست دەبێت
  2020-09-23       755       
بڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەت لیستی نوێی دابەشکردنی مووچە رابگەیێنێت، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: لێبڕینی موچەی مانگی داهاتوو بەگوێرەی پارەی بەردەست دەبێت.

ئاوێنە: جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندوە “لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو پارەیە دەبێت کە لەبەردەستی حکومەتدایە، رەنگە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە زیاد و کەمی هەبێت، هیوامان بەوە هەیە کە بەرەو باشتر بڕوات و حکومەتیش چیدی ناچار نەبێت پەنا بۆ لێبڕینی مووچە ببات.”

عێراق ئێستا مانگانە ٣٢٠ ملیار دینار وەکو شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێرێت، عێراق 42.6٪ی مووچەی هەرێم دابین دەکات و بەشەکەی دیکە حکومەتی هەرێم 57.3٪ی مووچەکە خۆی دابینی دەکات.

کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە. ئەگەریش بەبێ لێبڕین بێت پێویستی بە 895 ملیار دینارە.

مووچەی مانگەکانی شووبات و ئادار بە لێبڕینی 21% دابەشکران، بڕیارە مووچەی چەند مانگی داهاتووش هەر بەمشێوەیە بێت.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×