پۆلیسی له‌كه‌ركوك راگه‌یاند ''بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی ئافره‌تێكی تەمەن 40 ساڵ لە شوقەكانی موسەڵا لە كەركوك دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولـلە لەسەر جەستەی بوونی هەبووە''.
ئاوێنه: به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ئافره‌ته له‌یه‌كێك له‌كافتریاكان كارده‌كات و په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ناوی حوسێن شه‌وی رابردووش به‌یه‌كه‌وه له‌و شوقه‌یه بوون كه له‌گه‌ره‌كی موسه‌ڵایه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس وتیشى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه به‌سێ فیشه‌ك ئافره‌ته‌كه كوژراوه.
پۆلیس ده‌شڵێت پێش كوژرانی ئافره‌ته‌كه ، هه‌ردوولا كردویانه‌ته شه‌ڕ و دواتر كوژرانی ئافره‌ته‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه