پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكاتەوە
  2020-09-23       324       
 پاش دواخستنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بڕیاردرا لە هەفتەی داهاتووەوە پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای  كوردستان دەستپێبكاتەوە.

ئاوێنه‌: لەوبارەیەوە هاوسەرۆكایەتی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە بەڕێوەبەرایه‌تی خۆسەری لە باكوور و خۆرهەڵاتی سووریا بڕیاری دا لە رۆژی 27ی ئەم مانگەوە دەرگای ناوەندەكانی پەروەردە و خوێندن بكاتەوە.

لەو بڕیارەی هاوسەرۆكایەتییەكە دەری كردووە، جەخت كراوەتەوە لەوەی دەبێت رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیڕەو بكرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بنەماكانی پاراستنی تەندروستی قوتابیان لەبەرچاو بگرن.

پێشتر لە 29ی ئاب هاوسەرۆكایەتی دەستی پەروەردە و فێركردن بڕیاری دابوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ساڵی نوێی خوێندن دوا بخرێت و پەیمانگاكانی خولی بەهێزكردنیش تا 4ی مانگی 10 بە داخراوی بمێننەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×