دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ڕێگری لە بەتاڵانبردنی ١٠٠ هەزار دۆلار دەكات
  2020-09-23       768       
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ڕێگری لە بەتاڵانبردنی ١٠٠ هەزار دۆلار دەكات كە هەوڵدرا لە ڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە ببرێتە دەرەوەی وڵات .

ئاوێنه‌: دەستەی دەروازە سنورییەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە ، لە هەڵمەتێكدا لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد كەسێكیان دەستگیركردووە كە هەوڵی داوە بڕی ١٠٠ هەزار دۆلار بە تاڵانی بباتە قەتەر ،

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ، هەڵمەتەكە بە سەرپەرشتی و چاودێری بەشی توێژینەوە و لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەروازە سنورییەكان و بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی گومرگ و پۆلیسی فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، دواتر تۆمەتبارەكە ئاڕاستەی دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە تا ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەری بگیرێتەبەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×