تەندروستی هەرێم: ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی پێوانەیی توشبوانی كۆرۆنا تۆماركرا
  2020-09-23       882       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، زۆرترین ژمارەی پێوانەیی توشبوانی كۆرۆنا تۆماركراوە، بەشێوەیەك لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 955 توشبوی نوێ تۆماركراون و هەروەها 19 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 374 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتی، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان زۆرترین ژمارەی پێوانەیی توشبوانی کۆرۆنا تۆماركراوە.

دوابەدوای ئەوەش وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكی دیكەدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای بڵاوكردۆتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 428 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 955 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: 240 هەولێر، 98 سلێمانی، 34 گەرمیان، 187 راپەڕین، 370 دهۆك، 26 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 374 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 202 هەولێر، 30 سلێمانی، 29 گەرمیان، 66 راپەڕین، 22 دهۆك، 25 هەڵەبجە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 19 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 3 هەولێر، 5 سلێمانی، 1 گەرمیان، 1 راپەڕین، 9 دهۆك.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لەهەرێم گەیشتۆتە 43 هەزارو 323 توشبو: 16089 هەولێر، 15261 سلێمانی، 10494 دهۆك، 1479هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە 27 هەزارو 698 كەس: 12661 هەولێر، 9795 سلێمانی، 3858 دهۆك، 1384 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 14 هەزارو 53 توشبو لەژێر چارەسەردان: 2892 هەولێر، 4658 سلێمانی، 6437 دهۆك، 66 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان یەك هەزارو 572 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 536 هەولێر، 808 سلێمانی، 199 دهۆك، 29 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×