سێ پەرلەمانتاری كورد: هیچ بیانویەک نییە بۆ دواخستنی موچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەکان لەهەرێم
  2020-09-23       374       

سێ پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن كە موچەی قێنج مانگی فەرمانگە فێدراڵییەكان لە هەرێم چەند رۆژێكە گەیشتۆتە هەولێر، بەڵام هەوڵێك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە بۆ لێبڕین و دواخستی زیاتری موچەی ئەو فەرمانگانە لەكاتێكدا هیچ یاسایەك رێگەنادا حكومەتی هەرێم دەستوەربداتە موچەكانیان.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، هەر سێ پەرلەمانتاری كورد، ئەحمەد حاجی رەشید، غالب محەمەد، سەرکەوت شەمسەدین لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا جەختیان كردۆتەوە كە هیچ بیانویەک نییە بۆ دواخستنی موچەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەکان لەهەرێم.

ئەو سێ پەرلەمانتارە ئاماژەیان بەوەداوە كە پارەی موچەی پێنج مانگی ئەو فەرمانگە فیدراڵییانە چەند رۆژێكە گەیشتۆتە هەولێر و "دەبێت بێ دواکەوتن و لێ بڕێن دابەش بکرێت."

وتوشیانە"ئێمە دەزانین هەوڵێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەیە بۆ لێبڕین و دواخستنی زیاتری موچەی ئەو فەرمانگانە کە هیچ یاسایەک رێگەنادا بە حکومەتی هەرێم دەستوەردان لە موچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان بکات و پێویستە لەزوترین کاتدا ئەو موچانە دابەشبکرێت بێ هیچ لێبرین و دواخستنێک.

سێ پەرلەمانتارە كوردەكە ئەوەشیان بە پێویست زانیوە كە فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەرپرسی فەرمانگەکانیش هەڵوێستیان هەبێ و رازی نەبن بە دواخستن و هیچ لێبڕینێک.

ئەحمەد حاجی رەشید، غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین، ئەوەشیان ئاشكراكردوە كە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر کێشەی فەرمانگە فیدڕالییەکان لیژنەیەکی پێکهێناوە كە پەرلەمانتارانی كورد هۆشیار عەبدوڵا و شیروان میرزا تێیدا ئەندامن و لە چەند رۆژی ئایندە بەڕێوەبەرانی ئەو فەرمانگانە بانگهێشت دەکرێن بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری و دەرهێنانی ئەم پرسە لەدەستی حکومەتی هەرێم.

 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×