وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڕیاریدا كاركردن به گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی بەعس لە ناوچە جێناكۆكەكان بەتایبەت لە پارێزگای كەركوك رابگرێت، ئەو بڕیارەش رێگری لە عەرەبە هاوردەکان دەكات بەپێی یاسا‌و گرێبەستەکانی سەردەمی رژێمی پێش‌و، دەست بەسەر زەویوزاری جوتیارانی کورد لەو ناوچانەدا بگرن.
ئاوێنە: نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23/9/2020 ده‌رچووه و بە پشت بەستن به بڕگه‌یه‌كی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق كراوه، رایگەیاندوە"ته‌واوی ئەو گرێبه‌سته كشتوكاڵییانە هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تیش لە پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدراون و ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ دۆخی به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌ستانه."
ئەم بڕیارەی وەزارەتی داد لەکاتێکدایە، کە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧وە عەرەبە هاوردەکان ماوە ماوە دەگەڕێنەوە کەرکوک و بەو گرێبەستە کشتوکاڵیانەی ڕژێمی بەعسی پێش‌و هەڕەشەی داگیرکردنی زەوی و زاری کوردەکان دەکەن، دەوترێت ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک پشتگیریان دەکات.