بومەلەرزەیەك لە سلێمانی رویدا
  2020-09-23       582       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئەمشەو چوارشەممە بومەلەرزەیەك لە سلێمانی رویداوە كە گوڕەكەی 3.9 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمشەو سەعات 09:29:46 بەکاتى هەولێر بومەلەزەیەک بەگوڕی 3.9 پلە بە پێوەری ڕێختەرو بەقوڵایی 10 کیلۆمەترو لە دورى 26 کیلۆمەتر لە سلێمانى و 35 کیلۆمەتر لە چەمچەماڵ و 11 کیلۆمەتر لە بازیان رویدا.

هاوڵاتیان لە شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەوروبەری هەستیان بە بومەلەرزەكە كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×