بەپێی قسەی بەرپرسانی تەندروستی هەڵەبجە، به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه له پارێزگاكە ته‌نها پشکنین بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کرێت که نیشانه‌ی توندیان هه‌یه‌و لە تواناشیاندا نییە هەمو توشبوانی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە بكەن.
ئاوێنە: ئاراس حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند"ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌که به‌رده‌وام له به‌رزبونه‌وه‌دایه، ئه‌وانه‌ی دێنه نه‌خۆشخانه‌کان ئه‌وانه‌ن که نیشانه‌ی توندیان هه‌یه، ئێمه له‌تواناماندا نیه هه‌مو توشبوه‌کان له قاوشه‌کاندا داخڵ بکه‌ین، ته‌نها پشکنین بۆ که‌سی یه‌که‌م و به‌رکه‌وتوی ئه‌و نه‌خۆشخانه ده‌که‌ین که نیشانه‌ی توندیان هه‌یه."
له‌به‌رامبه‌ر زۆربونی حاڵه‌ته‌کانی توشبون به ڤایرۆسی کۆرۆنادا به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه سه‌نته‌ری کۆرۆنای له نه‌خۆشخانه‌ی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیاوی کرده‌وه، عیماد فه‌یروز، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ره‌که له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: توانای سه‌نته‌ره‌که سنورداره، له ئێستادا 16 نه‌خۆشی تێدایه‌و 12 نه‌خۆشیان له ژێر ئۆکسجیندان و زۆربه‌شیان که‌سانی به‌ته‌مه‌نن .