"وڵاتانی چین بە بڕی زیاتر لە یەك ملیار دۆلار پڕۆژە لە هەولێر ئەنجام دەدات"
  2020-09-23       869       

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر دەڵێت، وڵاتی چین بڕیاری داوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار چەند پڕۆژەیەك لە ھەولێر ئەنجام بدات، کە چەندین سێکتەری جیاجیا لە خۆی دەگرێت، وەکو گەشتیاری و شوێنی وەرزشی و بۆڵینگ و نیشتەجێبون و پارک و چەند سێکتەرێکی دیکە، ئێستاش پڕۆپۆزەڵەکە قبوڵ کراوە و سەرقاڵی دیاریکردنی زەوین بۆ پڕۆژەکە.

ئاوێنە: سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"وڵاتی چین بڕیاری داوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پڕۆژە لە ھەولێر ئەنجام بدات، ئێمەش ئەو پڕۆپۆزەڵەی ئەوان پێشکەشیان کردوە، پەسەندمان کردوەو سەرقاڵی دابینکردنی زەوین بۆ پڕۆژەکان لە سنوروی شارەوانیی ھەولێر، کە لەسەر ڕوبەرێکی زۆر گەورە چەندین پڕۆژە لە چەند سێکتەرێکی جیاواز دروست دەکرێن."

سامان عارەب وتیشی"ئەو پڕۆژانەی بەو پارەیە بڕیارە دروست بکرێن، پڕۆژەی گەشتیاری و بازرگانی و پیشەسازی و وەرزشی و شوێنی یاری و بۆڵینگ و پارکی تێدایە، بۆیە پڕۆژەیەکی گەورەی بازرگانییە لە ھەولێر دروست دەکرێت، ئەمەش سودێکی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە پڕۆژەکە زۆر گەورەیە و ھەمو سێکتەرەکان لەخۆ دەگرێت."

ئەوەشی خستەڕو"جگە لە هەموی ئەوانە، ئەو پڕۆژەیە یەکەی نیشتەجێبونیش لەخۆ دەگرێت، چونکە پارەیەکی زۆریان بۆ دابین کردوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×