رێگە دەدرێت ئۆجەلان مۆبایل بەكاربهێنێت
  2020-09-24       1281       

دوای 21 ساڵ لە دەستگیركردنی، توركیا رێگە دەدات عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە مۆبایل بەكاربهێنێت.

ئاوێنە: پارێزەری ئۆجەلان وتی: دواینجار لە 7ی ئابی 2019 ئۆجەلانمان بینیوە، لە دوای ئەوە چەند جارێك داواكاری بینینی رەتكراوەتەوە لەلایەن داواكاری گشتییەوە.

ئیبراهیم یەڵماز بە كەناڵی العربیەی وت: هەفتانە دوو جار لە چوار شەممە و هەینی داواكاری بینینی ئۆجەلان پێشكەش دەكەین بەڵام سەرجەمیان رەتكراونەتەوە و رەوشی تەندروستیشی نازانین بە تایبەت لە دوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

وتیشی: سەرجەم هەوڵە یاساییەكانمان ئەنجامی نەبووە تا ئێستا لە كاتی دەستگیركردنیەوە لە 21 ساڵ پێشترەوە، بەڵام رێگای بەكارهێنانی مۆبایلیان پێداوە و نزیكەی نیو سەعاتیش قسەی لەگەڵ محەمەدی برای دا كردووە كە زانیاری لە بارەی كۆرۆناو رەوشی تەندروستییەوە پێداوە.

راشیگەیاند پێشتریش ئۆجەلان چەند پەیامێكی سیاسی ناردووە بۆ كوردەكانی سوریا و عێراق و توركیا و ئێران.

ئاشكراشیكرد رێگای پێنادرێت بەردەوام پەیوەندی بكات بە دەرەوەی لە رێگای مۆبایلەوە كە مافی یاسایی خۆیەتی، بۆیە لە مانگی نیسانەوە هیچ پەیوەندییەكی نەكردووە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە لە 15ی شوباتی 1999 لە نایرۆبی پایتەختی كینیا لەلایەن تیمێكی هەواڵگری نێودەوڵەتییەوە رفێنراو رادەستی توركیا كرایەوە، لەوێ سزای سێدارەی بۆ دەرچوو، دواتر سزاكەی گۆڕا بۆ هەمیشەیی و لەو كاتەوە لە دورگەی ئیمراڵی زیندانییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×