ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان؛ 666 تووشبوو و 20 گیانلەدەستدان
  2020-09-24       837       

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، رایگەیاند 666 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 20 کەسی دیکە بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەندراوەکە، زۆرترین تووشبوو لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوو لە دهۆک تۆمارکراون، کە 271 کەسن، لەبەرامبەردا لەو 455 کەسەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترینان (201 کەسیان) لە هەولێر بوون.

بەهەمان شێوەی تووشبوون، مردنیش بە کۆرۆنا لە دهۆک لە هەموو شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاتر بووە، لەو 20 کەسی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، نۆیان لەو پارێزگایە بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×