وێنە..لە روداوێكی هاتوچۆدا لە سلێمانی چوار كەس گیانیان لەدەستدا
  2020-09-24       480       

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای تاسڵوجە بۆ ناو شار، چوار كەس گیانیان لەدەستداوەو چواری دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، کە مێک بەر لە ئێستا لەسەر ڕێگای تاسڵوجە بۆ ناوشار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنتراـتایبەت، بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ، لە ڕێگاکە دەردەچێت و خۆی دەکێشێت بە ستونی ڕوناکی ناوەڕاستی ڕێگاکەدا.

هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكردوە كە لە روداوەكەدا چوار كەس گیانیان لەدەستداوەو چواری دیكەش بریندار بون.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×