عێراق گەیشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ ئێران راگرت
  2020-09-24       528       

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە سبەی هەینییەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان وڵاتەكەی ئێران رادەگیرێن ئەوەش لەسەر داوای لایەنی ئێرانی.

ئاوێنە: وەزارتەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا كە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانە لە سبەی 25/09/2020ەوە تاوەكو 09/10/2020 رادەگیرێن ئەوەش لەسەر داوای رەسمی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ئێران كە پێشكەشی لایەنی عێراقی كردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە بڕیارەكە سەرجەم گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆكان لە فڕۆكەخانە ناوخۆییەكانی عێراقەوە بۆ فڕۆكەخانەكانی ئێران لەخۆدەگرێت و بڕیارەكەش پەیوەستە بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق جەختی كردۆتەوە كە بەتەواوەتی پابەندن بە سەرجەم بڕیارەكانی لایەنە باڵاكانەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×