كازمی و حەلبوسی جەخت لە گرنگی پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەكان دەكەنەوە
  2020-09-24       333       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەخت لە گرنگی پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەكان و دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی دەستدرێژییەكان و سەپاندنی یاسا دەكەنەوە.

ئاوێنە: محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە، تاوتوێی دوا پێشهات و ئەو ئاڵنگارییانەیان كردوە كە ڕوبەڕوی وڵات بونەتەوە، لەگەڵ رێگەكانی تێپەڕاندنی قەیرانەكان.

هەر لەدیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی سەپاندنی كۆنترۆڵی دەوڵەت و سەروەری دامەزراوەكانی و پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەكان و دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی دەستدرێژییەكان و سەپاندنی یاسا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×