خشتەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی تایبەت بە توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە
  2020-09-24       405       

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى و قۆناغە كۆتاییەكانی ئامادەیی پیشەیی و خوێندنى ئیسلامى تایبەت بەو خوێندكارانەی بەهۆی توشبونیان بە كۆرۆنا نەیانتوانیوە لەكاتی خۆیدا تاقیكردنەوەكان بكەن، بڵاوكردەوە.  

ئاوێنە: بەپێی خشتەكە، رۆژی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٠ یەکەم تاقیکردنەوەی سەرجەم قۆناغەكانی 12ی ئامادەیی و قۆناغە كۆتاییەكانی ئامادەیی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی ئەنجامدەدرێت.

هەر بەپێی خشتەكە رۆژی 10ی هەمان مانگ تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی كۆتاییان دێت و رۆژی 12ی مانگیش تاقیكردنەوەكانی قۆناغە كۆتاییەكانی ئامادەیی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی كۆتاییان دێت.

بەگوێرەی خشتەكە لەنێوان هیچ دو تاقیكردنەوەیەكدا رۆژی نێوان نییە و سەرجەم تاقیكردنەوە لە رۆژی یەك لەدوای یەك ئەنجام دەدرێن.

ئەوەش خراوەتەڕو كە هەر رۆژێكی تاقیكردنەوە بەر پشو بكەوێت ئەوا تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت ناكرێت بە پشو.

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×