مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
  2020-09-25       536       
مەسرور بارزانی لەساڵیادی ریفراندۆم رایدەگەیەنێت "یادی ریفراندۆم لەم رۆژە پیرۆزەدا بەرز و پایەدار بێت، هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی".

ئاوێنه‌: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە رایگەیاندووە "یادی پڕ شكۆی ڕیفراندۆم، یادی دربڕینی هەستی ئازادیخوازیی گەلەكەمان، لەم رۆژە پیرۆزەدا بەرز و پایەدار بێت، هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی".

ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لەعێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×