ترەمپ: ئامادەین دوای ٢٤ کاتژمێر لەپێدانی مۆڵەت ڤاکسینی کۆرۆنا دابەشبکەین
  2020-09-25       453       

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەین ٢٤ کاتژمێر دوای پێدانی مۆڵەت ڤاکسینی کۆرۆنا دابەشبکەین.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، لەمپانی پێشکەشکردنی وتەیەک لەناو هەوادارانی لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکان لەناوچەی چارلۆت لەیلایەتی نۆرز کارۆلایەنە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ٢٤ کاتژمێر دوای پێدانی مۆڵەت لەلایەن دەستەی رێکخەرانی تایبەتمەند ڤاکسینی کۆرۆنا دابەشدەکەین.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە لەمانگی نیسانی رابردوەوە رێژەی مردن بەکۆرۆنا لەسەدا ٨٥ کەمیکردوە، لەبەرامبەردا لەئەوروپا رێژەکە لەسەدا ٥٠ زیادیکردوە، ئەوەش زیادبونێکی مەترسیدارە.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا ئەمریکا کار لەسەر بەرهەمهێنانی چوار ڤاکسین دەکات، ڤاکسینیش پێش کۆتایی ئەمساڵ یان زوتر دابەشدەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×