ئەمریکا ھەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی دەكات لە بەغداد
  2020-09-25       1024       

سەرچاوەیەك لە نووسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، مایك پۆمپێیۆ بە سه‌رۆك كۆماری عێراقی راگەیاندووە، ئەگەر بە ئامانجكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بە مووشەك رانه‌گیرێت، واشنتن باڵیۆزخانەكەی خۆی لە بەغدا دادەخات.

ئاوێنه‌: ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە دەستەی حەشدی شەعبی بێبەری خۆی لە ھەوڵەكانی بۆردومانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا راگەیاند.

سەرچاوەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی, پێش دوو رۆژ، پۆمپێیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سه‌رۆك كۆماری عێراق، بەرھەم ئه‌حمه‌د ساڵحی وتووە، لە حاڵەتێكدا ئەگەر بە ئامانجكردنی باڵیۆخانەكەیان بە ھێرشە مووشەكییەكان رانەگیرێت؛ وڵاتەكەی نیازی وایە لە ماوەیەكی نزیكدا باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا دابخات.

سەرچاوەكە وتیشی, پۆمپێیۆ جەختیكردووەتەوە بۆ بەرھەم ساڵح، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانە بۆ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە،  كە نایەوێت بچێتە ھەڵبژاردنەكاندا لە كاتێكدا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی بەردەوام دووچاری بۆردومان و ھەڕەشە دەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×