تەندروستی هەولێر لەبارەی گۆڕینی نەخۆشخانەیەک لە حکومییەوە بۆ ئەهلی ڕونکردنەوە دەدات
  2020-09-25       483       

بەرێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ 25 ی ئەیلول، ڕایگەیاندووە، هەموو ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستییەوە باسلە گۆڕینی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان لە حکومییەوە بۆ کەرتی تایبەت دەکەن.

ئاوێنه‌: لە ڕونکردنەوەکەی تەندروستی هەولێردا ڕاگەیەندراوە، "نەخۆشخانەکە پێشتر فشاری زۆری لەسەر بووە و نەتوانراوە نەخۆشی دیکە وەربگیرێت بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بۆیە خێرخوازێک هەوڵی گەورەکردنی نەخۆشخانەکەیداوە و بینایەکی دیکەی کردووەتەوە، بەڵام ئەو بینایەش سەربە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینە و وەک جاران لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبێت".


لە ڕونکردنەوەکەی تەندروستی هەولێردا هاتووە، "دەربارەی ناوی باڵەخانە نوێیەکەی ناو نەخۆشخانەکە بۆ هەموو لایەك ڕووندەکەیەنەوە کەوا هەر کاتێك خێرخوازێك یاخود سەرمایەدارێك باڵەخانەی نەخۆشخانەیەك یا بنکەیەکی تەندروستی یا هەر بینایەک دروستبکات لەسەر داوای ئەم بەڕێزانە هەر ناوێك کە لای ئەم بەڕێزانە داوابکرێت وەردەگیرێت و دادەنرێت بۆ بیناکە بەڵام دانانی ئەم ناوە بەهیچ شێوەیەك بەو واتایە نیە کە ئەمە دەبێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت".

نەخۆشخانەی ڕاپەڕین تایبەت بە منداڵان لە ساڵی 2005 ەوە لە شاری هەولێر کراوەتەوە و تایبەتە بە چاودێری نەخۆشییەکانی منداڵان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×