مامۆستایانی ناوچەیەكی هەرێم بایۆتی پرۆسەی خوێندنیان كرد
  2020-09-25       490       

خوێندنەگە ئامادەییەكانی سنوری پشدەر ڕایدەگەیەنن، بێ باكی حكومەت لە ئاست داواكارییەكانیان و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانیان، بەشێكن لە هۆكاری دەست پێنەكردنەوەی دەوام بڕیاری بایكۆتی پرۆسەی خوێندن دەدەن.

ئاوێنه‌: مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خوێندنگە ئامادەییەكانی سنوری پەروەردەی پشدەر ڕایانگه‌یاندوه‌، پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لەلایەن حكومەتەوە، كاریگەرییە خراپەكانی خوێندنی ئەلكترۆنی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، دەستەبەرنەكردنی هۆكارە خۆپارێزییەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە وایكرد پرۆسەی خوێندن دوا بخەن.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕاگۆڕینەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەكە بڕیاریانداوە تا رۆژی (10/10/2020) دەوامی قوتابخانە و خوێندگەكان دەستپێنەكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، دوێنێ لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرانی ئامادەییەكی كەلار بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان راگەیاند.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×