پاریس..لە هێرشێكدا بەچەقۆ چەند كەسێك برینداربون
  2020-09-25       518       

ئەمڕۆ هەینی لەهێرشێكدا بە چەقۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا چوار كەس برینداربون، هێرشەكە لەنزیك ئۆفیسی پێشوی گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ" رویداوەو دو كەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی دەستگیركراون.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیا فەرەنسییەكەیان، چوار كەس لە هێرشەكەدا برینداربون كە دۆخی تەندروستی دوانیان مەترسیدارە.

سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا، ژان كاستیكس رایگەیاند، هێرشەكە بە چەقۆ ئەنجامدراوە.

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە كە هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو دو كەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەكە دەستگیركردوە.

گۆڤاری شارلی لیبدۆ پێش چەند ساڵێك چەند وێنەیەكی كاریكاتێری پێغەمبەری ئیسلامی بڵاوكردەوە كە موسڵمانان بە "سوكایەتی" بە محەمەد-یان دەزانین، بەو هۆیەوە ئۆفیسی نوسینگەكە روبەڕوی هێرش بوەوەو تێیدا چەند رۆژنامەنوس و كارمەندێكی كوژران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×