نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی هەوڵەكانی عێراقین بۆ دوبارەنەبونەوەی هێرشەكانی سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان
  2020-09-25       528       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، پشتیوانی هەوڵەكانی سەركردە عێراقییەكان دەكەن بۆ رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی هێرشەكانی سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان و بنكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لەوڕوەشەوە ئامادەی هاوكاریكردنن.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا رایگەیاند، بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری هەڕەشەو هێرشەكانی ئەم دواییە دەكەن بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان و بنكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پشتیوانی هەوڵی سەركردە عێراقییەكان دەكەین بۆ رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی ئەو هێرشانەو جەختیش لە ئامادەیی خۆمان دەكەینەوە بۆ هاوكاری لەپێناو دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×