وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێك گەیشتە ئێران
  2020-09-26       419       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێكی دو رۆژە گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێران، فواد حسێن لە سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران كۆدەبێتەوەو تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵات دەكەن.

ئاماژە بەوەش دراوە كە فواد حسێن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنانە دەكات كە لە سەردانەكەی مانگی رابردوی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا بۆ تاران ئەنجام دراون. 

هەروەك وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەردانەكەیدا تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو هاریكاری نێوان عێراق و ئێران لە بوارە جیاجیاكاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەكات. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×