بومەلەرزەیەكی بەهێز لە ئێران رویدا
  2020-09-26       582       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەكی بەهێز لە پارێزگای گوڵستانی باكوری رۆژهەڵاتی ئێران رویدا.

ئاوێنە: بەپێی قسەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران، بومەلەرزەكە سەعات 9:16 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەكاتی تاران رویداوەو گوڕەكەی 5.2 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.

ئاماژە بەوەشداروە كە ئەوەی تا ئێستا دەركەوتوە زیانی گیانی لە بومەرلەزەكە نەكەوتۆتەوە.

ئەوە دوەم بومەلەرزەیەی سەرو پێنج پلەیە كە لەماوەی یەك مانگی رابردودا ئەو پارێزگایەی باكوری رۆژهەڵاتی ئێران دەهەژێنێت كە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی توركمانستان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×