لە سلێمانی زیندانیان سیاسی گردبونەوەیەكیان ئەنجامدا
  2020-09-26       486       

ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە زیندانیانی سیاسی لە بەردەم ئەمنە سورەکەی سلێمانی گردبونەوەو رایانگەیاند، دوای بێ ئومێدبونیان لە حکومەتی هەرێم لەوەی وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە، سەردانی بەغدادیان کردوە.

 محەمەد پشدەری نوێنەری زیندانیانی سیاسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا چەندین جار داوایان لە حکومەتی هەرێم کردوە ماف و ئیمتیازاتەکانیان هاوتای زیندانیانی سیاسی بەغداد بکرێت، بەڵام وەڵامیان نادرێتەوە.

وتیشی، لەماوەی رابردودا وەک نوێنەری زیندانیانی سیاسی سەردانی پەرلەمانی عێراقیان کردوە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کۆبونەوەتەوە و داوایان کردوە ماف و ئیمتیازەتەکانیان بۆ دەستبەر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە بەغداد پێیان راگەیاندون هەرکاتێک حکومەتی عێراق رازەمەندی نیشاندا لەسەر داواکاریی زیندانیان، ئەوا دەبێت زیندانیانی سیاسی مامەڵەکانیان لەسەرەتاوە دەستپێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی  دەستەی زیندانیانی سیاسی عێراق داوایانکردوە بۆ ئەوەی بەغدا بتوانێت مافەکانی زیندانیانی سیاسی هەرێم هاوشێوەی تەواوی عێراق جێبەجێبکات، پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبڕیارێک ئاگاداریان بکاتەوە، "بۆیە ئێمە لەداهاتویەکی نزیکدا هەوڵی بینینی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەدەین و سەرجەم کێشەکانمانی پێ رادەگەیەنین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×